TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕووسیا بۆردومانی هێله‌كانی پێشه‌وه‌ی شاری باخموتی ئۆکرانیا دەکات

Navas Jan
Admin
📅 27 Nisan 2023 22:35

پەیامی کورد... ڕووسیا بۆردومانی هێله‌كانی پێشه‌وه‌ی شاری باخموتی ئۆکرانیا دەکات


هێزەکانی ڕووسیا بۆردومانی شاری باخموتی هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەکەن کە ماوەی چەند مانگێکە هەوڵدەدەن کۆنتڕۆڵی بکەن، هاوکات سەرۆکی گروپی سەربازی بەکرێگیراوی واگنەر وتی هێرشە پێچەوانەکەی هێزەکانی ئۆکرانیا " نزیک بۆتەوە."

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا ڕایگه‌یاند ، شەڕ و پێکدادانەکان باخموت و ناوچەکانی دەوروبەری گرتۆتەوه‌و هێزەکانی ڕووسیا شکستییان هێناوە لە پێشڕەویکردن لە دوو گونددا لە باکووری ڕۆژئاواوە. لانیکەم دەیان ناوچە کەوتوونەتە ژێر بۆردومانی ڕووسیاوە.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی گروپی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا سێرهێی چیریڤاتی وتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ڕووسیا 324 جار لە ڕێی تۆپهاوێژ و موشەکەوە هێرشییان کردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد " ڕووسییەکان بیناکان لە باخموت وێران دەکەن بۆ ڕێگریکردن لەوەی سەربازەکانمان وەکو قەڵا بەکارییان بهێنن."

فەرمانڕەوای هەرێمی میکۆلایڤی باشووری ئۆکرانیا وتی موشەکەکانی ڕووسیا لە بینایەکی نیشتەجێبوون و خانوویەکییان داوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستداوە و 15 کەسی دیکە بریندار بوون.

جێی ئاماژەیە ڕووسیا سەنگی خستۆتە سەر شاری باخموت و ماوەی نزیکەی نۆ مانگە هەوڵدەدات کۆنتڕۆڵی بکات. ئۆکرانیا بەڵێنیداوە بەرگری لە شارەکە بکات کە پێش جەنگەکە 70,000 دانیشتووی هەبووە.

 

Paylas: