TR KU SO
FB X
Kurdistan

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم : وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ١٠ بڵاودەكاتەوە

سارا
Yazar
📅 27 Ekim 2022 23:19
پەیامی کورد   ... ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم : وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ١٠ بڵاودەكاتەوە

جووتیار عادل، ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەم چاكسازییە و حكوومەت زیاتر لە 100 ملیار دیناری بۆ كەرتی پەوەردە تەرخان كردووە.

هەروەها ووتی: زیاتر لە 30 هەزار پێشمەرگەی یەكەكانی 70 و 80 خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ووتیشی: تا كۆتایی ئەمساڵ سێ پڕۆژەی دیكەی گرینگ رادەگەینین.

هەروەها جووتیار عادل، ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوه‌شكرد كە لەم نزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بڵاودەكاتەوە.

Paylas: