TR KU SO
FB X
Kurdistan

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و داواکارییەک ئاراستەی سەرجەم وەزیارنی کابینەی پێشوو دەکات

سارا
Yazar
📅 28 Temmuz 2019 16:48

پەیامی کورد    ...    حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم وەزیرەکانی کابینەی پێشوو دەکات، موڵک و ماڵی حکوومەت لە ئوتۆمبێل و خانوبەرە و هەر کەلوپەلێکی دیکەیان لایە و تا ئێستا لە ئەستۆیان ماوە، بیگەڕێننەوە، هاوکات بەشێک لە قسەکانی وەزیری پێشووی کشتوکاڵیش رەت دەکاتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا، کە لە لایەن ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، رەتی لێدوانەکانی عەبدولستار مەجید وەزیری پێشووی کشتوکاڵ دەکاتەوە، کە سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، بەڵکو تەنیا بەخشین بووە، نەک دیاری، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پێداچوونەوە بە سەرجەم بەخشینەکانیش دەکات.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەشدا، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لەسەرجەم وەزیرەکانی کابینەی پێشوو دەکات، ئەو موڵک و ماڵەی حکوومەت لە ئوتۆمبێل و خانوبەرە و هەر کەلوپەلێکی  دیکەیان تا ئێستا لە ئەستۆ ماوە بیگەڕێننەوە بۆ حکوومەت.

دەقی روونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەبارەت بە لێدوانەکانی بەڕێز عەبدولسەتار مه‌جید وەزیری پێشووی کشتوکاڵ، کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندن دا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، ئێمە لە حکوومەتی ھەرێم رایدەگەێنین کە هیچ شتێک بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا پێداچونەوە بە سەرجەم بەخشینەکان دەکات،  داواش لە سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکانی کابینەی پێشوو دەکات موڵک و ماڵی حکوومەت لە ئۆتۆمبێل وخانووبەرە و هەر کەلوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە، کە تاکو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە.

جووتیار عادل

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

Paylas: