Kurdistan
گەورە یاریزانی ڕالی ئۆتۆمبێلڕانی لە ئاڵمانیا : ئێمە بۆ ئاشتی شەڕ دەکەین
پەیامی کورد ... جارێکی دیکە گەورە یاریزانی ئۆتۆمبێل سواری کورد خەڵکی دیاربەکر توانی پێشەنگی ئەم یارییە بێت و مەقامی سێهەم بە دەست بهێنێ
ئیسحاق تۆتۆملۆ شۆفێری بە ڕەگەز کورد - ئیسپانیای توانی دوێنێ مەقامی سێهەم لە " هاکێلهایمینگ " لە ڕاڵی ئۆتۆمبێلڕانی لە ئاڵمانیا بە دەست بهێنێت و لە کۆتایی یارییەکەدا ڕایگەیاند " دەست کەوتی ئەم یاریی و پێشبڕکێیە بۆ هەموو برایەکانمە لە ڕۆژئاوا کە لە سەر خاکەکەماندا تووشی جینۆساید دەبن پێشکەش دەکەم و لە کۆتایی دا گووتی :
ئێمە بۆ ئاشتی شەڕ دەکەین