TR KU SO
FB X
Kurdistan

کچە کوردێکی ئێزدی رزگارکرا

📅 27 Ağustos 2019 18:58

 پەیامی کورد    ...      کچێکی کوردی ئێزدی لە سنووری نێوان سووریا و تورکیا رزگارکرا و بڕیاریشە ئەمڕۆ رادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە.

حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردی ئێزدی  رایانگەیاند: " بە هاوکاری ئاژانسی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی رزگار کرا".

بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردی ئێزدی دەڵێت، کچەکە ناوی دەنیس شەمۆیە و خەڵی کۆمەڵگەی خانەسوورە و تەمەنی 10 ساڵە.

لە کۆی شەش هەزار و 500 کوردی ئێزدی تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ هەزار و 500 کوردی ئێزدی رزگارکراون و ‌هێشتا چارەنووسی نزیکەی سێ هەزاری دیکە ئاشکرا نەکراوە.

Paylas: