TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوردستانی ڕۆژهەڵات لە درەوشانەوە نێودەوڵەتییەکان دا بەردەوامە

سارا
Yazar
📅 01 Aralık 2021 22:35
پەیامی کورد      ...    کوردستانی ڕۆژهەڵات لە درەوشانەوە نێودەوڵەتییەکان دا بەردەوامە

دوو وەرزشوانی پەناخوازی کوردستانی ڕۆژهەڵات توانییان لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی کۆنگفۆتووا بدرەوشێنەوە

دوو وەرزشوانی پەناخوازی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ناوەکانی "عەباس زەندی" و "کوردستان زەندی" لە کێبڕکێی جیهانی "کۆنگفۆتووا"ی ووڵاتی بۆلگاریا، توانییان دوو مەدالیای "زێڕ" بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

ئەو دوو وەرزشوانە ڕۆژهەڵاتییە، پەناخوازن و لە ووڵاتی تورکیا نیشتەجێن.

سێزدەهەمین کێبڕکێی نێودەوڵەتی کۆنگفۆتووا، لە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەز بەڕێوە چووە و ٧ی سەرماوەز لە شاری سۆفیای ووڵاتی بۆلگاریا کۆتایی پێ هاتووە.

ئەو کێبڕکێیە لە هەر دوو ووڵاتی تورکیا و بۆلگاریا و لە ئاستی تەمەنی جۆراوجۆر بەڕێوە چووبوو.

"عەباس زەندی" ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی" لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و سەرجەم بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو و ماوەی ٢ ساڵ لە زیندانی تەعزیرییەکەی لە زیندانی ناوەندی سنەدا بووە. ناوبراو چەند ساڵ لەمەوبەر دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ناچار بوو زێدی خۆی بەجێ بهێڵێت.

ئەو وەرزشوانە کوردە دەرچووی ئەندازیاری بیناسازییە و دامەزرێنەری یانەی ڕەزمی "نەبەز" لە شاری سنەیە و ماوەی ١٠ ساڵ لەو یانەیەدا ڕاهێنەری وەرزشی کۆنگفۆتووا بووە.

Paylas: