TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕەوشی كەركووك رۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت

سارا
Yazar
📅 02 Aralık 2019 16:02

پەیامی کورد    ...    بەرپرسێكی كورد لە كەركووك پێی وایە، رەوشی كەركووك ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپی دەچێت و دەشڵێ، تێكچوونی رەوشی عێراق، كاریگەری لەسەر رەوشی ئەمنی هەبووە.

محەمەد كەمال، سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ، ڕایگەیاند: "مەترسی داعش بۆ سەر كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان زیادی كردووە، ھۆكارەكەیشی بۆ لاوازی ھێزەكانی عێراق دەگەڕێتەوە، چوونكە كاتی خۆی كە ھێزی پێشمەرگە لەو سنوورانە جێگیر كرابوو، داعش نەیدەتوانی دزە بكاتە ناوچەكانی كەركووك و ئەنجامدانی تەقینەوەكانیش كەمتر بوون".

سەرۆكی لیستی برایەتی گوتیشی: "ھەندێ ناوچە ھەیە ھێزە عێراقییەكان دەسەڵاتێكی كەمیان تێدا ھەیە و چەكدارانی داعش تێیدا جووڵەیان زیاترە، بەداخەوە رەوشی كەركووك رۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەچێت".

كەمال ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئاڵۆزییەكانی ئێستای عێراق كاریگەرییان لەسەر تێكچوونی رەوشی ئەمنی ھەیە، چوونكە عێراق بە گشتی بەرەو بێیاسایی دەچێت، ئەوەش ھۆكارێكە بۆ تێكچوونی رەوشی ئەمنی".

Paylas: