TR KU SO
FB X
Kurdistan

گوشار دەخرێتە سەر کچانی خوێندکاری زانکۆی سنە بۆ حیجابی زۆرەملێ

Navas Jan
Admin
📅 18 Nisan 2023 22:33

 

پەیامی کورد... گوشار دەخرێتە سەر کچانی خوێندکاری زانکۆی سنە بۆ حیجابی زۆرەملێ

کۆمەڵێک لە کچانی خوێندکاری زانکۆ کوردستانی شاری سنە، لەلایەن ناوەندی پاراستنی (حراست) ئەو زانکۆیەوە بانگ کراون و هەڕەشەی بێبەریکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و زانکۆیان لێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوەندی پاراستی زانکۆ کوردستانی شاری سنە کە ناوەندێکی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتە، بە هۆکاری ئەوەی کە پێی دەوترێت "ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ"، کۆمەڵێک لە کچانی خوێندکاری ئەو زانکۆیە بانگ کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندی پاراستنی ئەو زانکۆیە وێڕای بانکگردنی ئەو خوێندکارانە کە هەڕەشەی لێیان کردووە، بەڵێننامەی نووسراوەی بە چەند خوێندکارێکیش واژۆ کردووە کە لە ئەگەری دووپاتبوونەوەی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ، لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و زانکۆ بێبەری دەکرێن.


هاوشێوەی هەوڵەکانی ئەو زانکۆیە لە زۆربەی زانکۆکانی دیکەی ئێران و کوردستاندا جێبەجێ کراوە؛ هەر لەم پەیوەندییەدا لە ماوەی ڕابردووشدا زانکۆی یەزد ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی بانگ کردووە و هەر بەو هۆکارەوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و زانکۆ بێبەری و بێبەشیانی کردووە.

Paylas: