ڕوسنەفت : حکومەتی هەرێم بە دوو مەرج نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا دەکات
كۆمپانیای ڕوسنەفت ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئامادەیە بە دوو مەرج نەوتەكەی ڕادەستی بەغدا بكات و هەروەها: “پێویستە هەردوو حكومەت هەنگاوی كرداری بنوێنن بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان و هەروەها نەرمی بنوێنن”.
لە13ی 12ی 2013 نەوتی هەرێم لەرێگەی بۆری نەوتی كوردستان- توركیاوە هەناردەكرا.
بەپێی هەواڵێك، كە لە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاوكراوەتەوە، كۆمپانیای ڕوسنەفت ئامادەیە ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان هەولێر و بەغدا بگێڕێت، تەئكیدیشی كردۆتەوە، هەرێمی كوردستان بە دوو مەرج ئامادەی ڕادەستكردنی نەوتن بە بەغدا بەشێوەیەك، كە بەشێك لەو نەوتەی دەپاڵێورێت لەناوخۆدا بەكاربهێندرێت و بەغدا باجی هەناردەكردنی نەوت بداتە كۆمپانیای ڕوسنەفت.
كۆمپانیاكە ڕوونیشیكردۆتەوە، پێویستە هەردوو حكومەت هەنگاوی كرداری بنوێنن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان .
لەبەرواری 22ی 5ی 2014 یەكەم كاروانی نەوتی هەرێم لەرێگەی كەشتی (یونایتد لیدەرشیپ) لەبەندەری جەیهانەوە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان كرا.