TR KU SO
FB X
Kurdistan

وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رۆژێک پشووی راگەیاند

نەهرۆ
Editor
📅 06 Nisan 2018 00:20

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم پەیامێک بڵاویدەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، کە رۆژی دووشەممە کە دەکاتە (٩-٤-٢٠١٨) بەبۆنەی یادی ئازادی عێراق لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمەش دەقی پەیامەكەی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی کوردستانە..

پەیامێك لەوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 2018/4/9 بەبۆنەی یادی ئازادی عیراق لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی و ڕۆژی یەك شەممە 2018/4/8 دەوام ئاساییە و نابێتە پشوو.

سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

Paylas: