TR KU SO
FB X
Kurdistan

وتەبێژی حکومەت: ئەگەر دادگای باڵا دەستوریی بێت، هەرێم پاباندی بڕیارەکانی دەبێت

Navas Jan
Admin
📅 30 Mayıs 2022 19:16

پەیامی کورد... وتەبێژی حکومەت: ئەگەر دادگای باڵا دەستوریی بێت، هەرێم پاباندی بڕیارەکانی دەبێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەساڵی ٢٠٠٤ـەوە هەرێم تەواوی شایستە داراییەکانی لە حکومەتی ناوەند وەرنەگرتووە و دەشڵێت، "عێراق پابەندی رێککەوتنەکانی لەگەڵ هەرێم نەبووە"، دەشڵێت، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر دادگای باڵای فیدڕاڵی دەستوریی بێت، حکومەتی هەرێم پاباندی بڕیارەکانی دەبێت.

لەمبارەیەوە جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە تاوەکو ئێستا حكومەتی هەرێم ساڵانە تەنها ٥٪ـی داهاتی عێراقی وەرگرتووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە، "حکومەتی عێراق بەهۆی زۆری ئەو قەرزانەی بەهۆی شەڕەوە لەسەری بووە، لەگەڵ خەرجییەکانی حوکمڕانی و کۆمەڵێک کێشە دیکە و بیانووی ئەوەی حکومەتی هەرێم پابەند نییە بەپرسەکانی پەیوەست بە داهاتەکانەوە، ئەو رێككەوتنانەی بۆ دیاریکردنی پشكی هەرێمن لە داهاتی عێراقدا لەبەرچاو نەگرتووە و بەپێێ ئەو رێککەوتنانە پشکی هەرێم ١٧٪یە."

جوتیار عادل لەبارەی بە سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم باسی لەوەکردووە، "دەستوور مافی فرۆشتن و بازرگانیکردنی نەوتی بە هەررێم داوە و فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆیی قورسایی لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر کردووە و ئەو پرسە لە رووی سیاسییەوە ئیستیغلال کراوە."

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پابەندبوونی هەرێم بە بڕیارەکەی دادگای ناوەندی بۆ دەستووری نەبونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، "حكومەتی هەرێم تێبینی جددی هەیە لەسەر پێكهێنانی دادگای فیدڕاڵی و بنەما یاساییەكەی و لە ماددەی ٩٢ی دەستووردا ئاماژە بەوە كراوە كە دەبێت دادگا پێكبهێنرێت و ئەندامەكانی بەپێی یاسایەكی تایبەت هەڵبژێردرێت بەڵام تا ئێستاش ئەو یاسا تایبەتە دەرنەچووە."

ئەوەشی وتوە: " یەکێک لە بابەتەکانی گفتوگۆکانمان لەگەڵ هێزە سیاسییەکان دەرکردنی یاسایەکە بۆ دادگای باڵای دەستوری فیدراڵی و هەڵبژاردنی ئەندامەکانی لەسەر بنەمای دەستوری و ئێمە پێمان وایە ئەم دادگایە کێشەیەکی یاسایی هەیە و بنەماکەی نادروستە."

راشیگەیاندوە: بەنەمای دادگای ناوەندی نا ڕاستە و لەسەر داواکاری ژمارە ٣٠ی پۆڵ پریمەر پاریزگاری پاریزەری سەربازی عێراق پێهاتووە ە کاتێکدا مادەی ٢٩ی دەستوری عێراق باسی پێکهێنانی دادگا دەکات و دەشڵێت، "چی لەسەر بنەمای نا راست بنیات نراوە، نا راستە، هەربۆیە بڕیارەکانی دادگا هەڵەن و هیچ یاسایەک نییە بۆ ئەوەی دادگا دانی پێدا بنێت."

Paylas: