گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا جەختی لەوە كردەوە كە هیچ هاووڵاتییەكی ئیسرائیلی لە هەرێمی كوردستاندا نین.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد: “لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان، گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا، ئازەربایجان، تورکیا، ئيمارات، بەحرەین و هەرێمی کوردستان)”.
جەختیشی كردۆتەوە: “بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە، ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندییەکی لە هەرێمی کوردستاندا نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستاندا نین. بۆیە ئەم لێدوانە بە هەر مەرامێک درا بێت، رەت دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە”.
ئەمەش دەقی ڕوونكردنەوەكەیە:
لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک ( جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئيمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان) . بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەت دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/12/5