TR KU SO
FB X
Kurdistan

رێبوار ته‌ها: لایەنەکان سکاڵا دژی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان تۆمار دەکەن

📅 07 Ağustos 2019 21:51

 

رێبوار تەها، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  راگەیاند، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەشێکی هاووڵاتی کورد لە کەرکووك له‌ دەنگدان بێبەش دەکات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ئاشكراشیكرد، لایەنەکان رێککەوتوون بە یەکەوە سکاڵا لە دژی هەموارکردنەوه‌ی ئه‌و یاسایه‌ تۆمار بکەن.

رێبوار ته‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌و بڕیاره‌ی، كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ كۆتاییدا بڕیاری سیاسی سه‌ركردایه‌تی كورد به‌شداریكردن بێت له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌وا ده‌بێت كورد به‌ یه‌ك لیست به‌شداری بكات، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.

Paylas: