TR KU SO
FB X
Kurdistan

رێگەى هەولێر- مەخمور کرایەوە

نەهرۆ
Editor
📅 02 Nisan 2018 14:34

ئەمڕۆ دوو شەممە رێگەى هەولێر -  مەخمور کرایەوە و هاتوچۆکردن پیایدا ئاسایی بووەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی "پەیاماکورد"، کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٢ - ٤- ٢٠١٨) ڕێگەى هەولێر - مەخمور لەلایەن هەردوو لایەنى سوپاى عێراقى و پێشمەرگەوە  کراوەتەوە.
لە ئێستادا هاتوچۆکردن بەڕێگەکەدا ئاسایی بووەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن کاروبارەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
جێگەی ئاماژەیە داخستنی رێگای نێوان هەولێر- مەخمور دوای رووداوەكانی (١٦) ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو هات، كە هێزە عێراقییەكان بەرەو كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان پێشڕەویان كردو هێزەكانی پێشمەرگەش لەو ناوچانە كشانەوە. 
 

Paylas: