رێکخراوی هەنگاو : تا ئێستا ٢٣ کوژراو و ١١٣٨ بریندار هەیە
پەیامی کورد...رێکخراوی هەنگاو : تا ئێستا ٢٣ کوژراو و ١١٣٨ بریندار هەیە
١٨ رۆژ خۆپیشاندانی رۆژهەڵاتی کوردستان، تا ئێستا ٢٣ کوژراو و ١١٣٨ برینداری لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی موختار ئەحمەدی، لە ناڕەزایەتییەکانی شاری مەریوان، بە گولـلەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە و ناسنامەی سێ کەسی دیکە، لە خۆپیشاندانەکانی ماوەی ڕابردوودا گیانیان بەخت کردبوو، ئاشکراکران، کە یەکێکیان ئەمیر حوسێن بەساتی ١٥ ساڵە و خەڵکی کرماشانە. بەم پێیە ژمارەی کوژراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خۆپیشاندانەکاندا، بەرز بوویەوە بۆ ٢٣ کەس.
ژمارەی کوژراو و بریندار و دەستگیرکراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەمشێوەیەیە:
شنۆ:
١- ئەمین مەعرفەت ١٦ساڵە.
2- میلان حەقیقی
3- سەدرەدین لێتانی
4- عەبدولسەلام قادر گەڵوان
ئورمیە:
1- فەرجاد دەروێشی
2- عەبدوڵڵا محەممەدپوور
3- دانش ڕاهنەما
شائاباد:
1- سەعید محەممەدی
2- ئەمیر فوولادی ١٦ ساڵە
3- ئیمان محەممەدی
کرماشان:
1- مینوو مەجیدی
2- ڕەزا شەهپەرنیا
3- ئەمیر حوسێن بەساتی ١٥ ساڵە
دیواندەرە:
1- فواد قەدیمی
2- موحسین محەممەدی
پیرانشار:
1- زەکەریا خەیاڵ ١٦ ساڵە
2- سەمەد بەرگی نیا
سەقز:
1- فەرەیدوون مەحموودی
ئیلام:
1- موحسین قەیسەری
دێولان:
1- ڕەزا لوتفی
قوچان:
1- عەلی مزەفەری سالانقوچ
سونقوڕ و کولیایی:
1- عەلی ڕەزا فەتحی
مەریوان:
1- موختار ئەحمەدی
پۆلێنبەندیی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییان لە کوردستان بەگوێرەی شارەکان:
پارێزگای سنە؛ ٩ شار
دیواندەرە؛ ٢ کوژراو و ٤٠ بریندار، سەقز؛ ١ کوژراو و ١٠٠ بریندار، بانە؛ ٤٧ بریندار، سنە؛ ١٧٠ بریندار، مەریوان؛ ١ کوژراو ٤٣ بریندار، دێولان؛ ١ کوژراو و ٣٧ بریندار، بیجاڕ؛ ١٧ بریندار، قوروە، ٤٠ بریندار، کامێران؛ ١١ بریندار.
کۆی گشتی: ٥ کوژراو و ٥٠٥ بریندار