TR KU SO
FB X
Kurdistan

رێكخراوێكی ژینگەیی داوای پاراستنی پاوان و دارستانە سروشتییەكان دەكات

Navas Jan
Admin
📅 10 Mayıs 2023 18:39

پەیامی کورد... رێكخراوێكی ژینگەیی داوای پاراستنی پاوان و دارستانە سروشتییەكان دەكات

ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستی ژینگە، داواكارییەك ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەهۆی زۆری بارانبارین لە وەرزی زستان و بەهاری ئەمساڵ، پوش و پاوەنێكی زۆر هەیە لە ناوچە شاخاوی و دەشتاییەكاندا، هەر ئەمەشە وای كردووە ئەگەری كەوتنەوەی ئاگر بكرێ بەتایبەتی لەلایەن هاووڵاتییانەوە، بەمەش زیانێكی زۆر گەیشتووە بەدارستانە سروشتییەكان و لەوەڕگاكان.

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە لەلایەن ڕێكخراوەكە بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە خۆشبەختانە ساڵی ڕابردوو بەپێی زانیارییەكان كەمترین ئاگر كەوتۆتەوە لە هەرێمی كوردستان بەگشتی ئومێد دەكەین ئەمساڵیش هەروا بێت.هەر ئەو مەترسییەشە وای لە رێكخراوەكە كردووە، بۆ ساڵی سێیەم، داوایەكی تر ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف بكەین كە یەكێك لەوتارەكانی ھەینی تایبەت بكات بۆ قسەكردن لەسەر مەترسی سوتانی دارستانەكان و زیانەكانی و ھۆشیاركردنەوەی ھاوڵاتیان تابتوانن ھاوكاری لایەنەپەیوەندارەكان بن و ڕێگری بكەن لە كەوتنەوەی ئاگر.

بەپێی ئامارێكی فەرمی كە دەست ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە كەوتووە بەشێكی زۆری پاوان و دارستانەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵانی ڕابردوو سووتاون، یاخود بوونەتە هۆكاری شێواندنی ناوچەكە وەكوو كۆچی باڵندە و ئاژەڵە كێوییەكان.

Paylas: