TR KU SO
FB X
Kurdistan

گەریلاکاتی هەپەگە لەئامەد (٨) سەربازی توركیا دەكوژن

نەهرۆ
Editor
📅 04 Nisan 2018 14:40

سەبارەت بەچاڵاكی گەریلاكانیان لەئامەد، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژە بەوەکراوە کە لەو چالاکییەدا هەشت سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
كە تێیدا سێ‌ گەریلای هەپەگە شەهید بوونە.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە، باسی لەوەکردووە، کە گەریلاكانیان لەنێوان ناوچەی هەزرۆی ئامەدو خاڵی پشكنینی هۆردۆفێ‌، هێرشیان كردۆتە سەر ئۆتۆمبێلێكی سەربازی جۆری كۆبرای سوپای توركیاو ئۆتۆمبێلەكە سووتاوەو بەتەواوی تێكشكاوەو (8) سەربازی سوپاش كوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە دوا بەدوای چالاكییەكە، کە سوپای توركیا بەهەلیكۆپتەرو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە هەرێمەكە دەستی بە ئۆپەراسیۆن كردووە، لە هەمان ڕۆژدا سوپای توركیا مەیدانی گوندی مەرانیێی بۆمباران كردووە، لەم بۆمبارانەدا دوو گەریلایان بەناوەكانی (تێكۆشەرو عاكیف) شەهید بوون.

Paylas: