ئاگر له كامپی تازه‌دێ كه‌وته‌وه
پەیامی کورد... ئاگر له كامپی تازه‌دێ كه‌وته‌وه
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێك له كامپی تازه‌دێ له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌وته‌وه و به‌وته‌ی به‌رپرسان به‌بێ زیانی گیانی، ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا.
بێستون ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه كه‌مێك پێش ئێستا به‌ھۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگرێكی گه‌وره له كابینه‌كانی كامپی تازه‌دێ به‌ربوو".
بێستون ژاڵه‌یی ده‌ڵێت: "پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد".
وتیشی: "ئاكركه‌وتنه‌وه‌كه ھیچ زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام شه‌ش كابینه به‌ته‌واوه‌تی سوتاون".
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران راشیگه‌یاند كه كابینه‌كان ماڵی دوو خێزانی ئاواره‌ی سه‌ڵاحه‌دینی تێدابووه و ھه‌موو كه‌لوپه‌ل و ناوماڵه‌كانیان سوتاون.