TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران: هێشتا پابەندی ڕێککەوتنی ناوکین

Navas Jan
Admin
📅 25 Haziran 2018 16:01

 

پەیاما کورد ـ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەرەڕای بڕیاری یەکلایەنە و نایاسایی ئەمریکا، وڵاتەکەی هێشتا پابەندی ڕێککەوتنی ناوکییە و تێیدا دەمێنێتەوە.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران  ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژنامەنووسیی هەفتانەدا ئاشکرای کرد، ئێران و پێنج و وڵاتی دیکە هێشتا پابدنەی مانەوە لەناو ڕێککەوتنی ناوکین و ئەوە ئەمریکا و شەخشی دۆناڵد ترەمپ بوون کە نەیانتوانی ئەو ڕێککەوتنە قەبووڵ بکەن و لێی هاتنە دەرەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی ئاشکرا کرد کە یەکێتیی ئەورووپا وێڕای چین و ڕووسیا هاوشانی ئێران لە ڕێککەوتنەکە دەمێننەوە و لەمبارەوە سەرقاڵی دانوستانن کە چۆن ئەو ڕێککەوتنە وەک خۆی بپارێزن.

ئەوەشی خستە ڕوو، هەر پێشنیارێک کەلە ئەنجامدا بە ئێران بکرێت، هەتا بڕیارە پێویستەکان تاوتوێ بکات، دەبێ بە ڕێککەوتنی سێ وڵاتی ئەورووپی، هاوکات چین و ڕووسیا بگات، بە واتایەکی دیکە دەبێ بە ڕوون و ئاشکرا بەرژەوەندییەکانی ئەو لایەنانە لەبەرچاو بگرێت و بەگشتی ناکرێ لە دەرەوەی بڕیار و ڕەفتاری چین و ڕووسیاوە هەڵسەنگاندنێک بۆ ئەم پرسە بکرێت.

 

ڕێکەوتی 2018/5/9 بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران کشایەوە و پاش ئەوە زۆرینەی گەمارۆ تایبەتەکانی ئەمریکا و نێوەدەوڵەتییەکان لەدژی ئێران خرانەوە  گەڕ و بەم هۆیەشەوە بە دیان کۆمپانیای ئابووری و بازرگانی لەو وڵاتە کشانەوە و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرانبەر تمەنیش بووەتە هۆی پشێویی بازار و سەرەنجام ناڕەزایی و خۆپیشاندانی خەڵکی تارانی لێ کەوتەوە.

 

Paylas: