TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران لە قەزای پێنجوێن 150 دۆنم پوش و پاوانی سووتاند قوربانی لێکەوتەوە

Navas Jan
Admin
📅 16 Temmuz 2023 18:12

پەیامی کورد... ئێران لە قەزای پێنجوێن 150 دۆنم پوش و پاوانی سووتاند قوربانی لێکەوتەوە


بە هۆی تەقەی سەربازانی ئێرانەوە، زیاتر لە 150 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی لە سنووری قەزای پێنجوێن سووتا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرێک لە کوێستانەکانی گوندی مڕانی سەر بە ناحیەی گەرمك کەوتەوە.

ڕوونیشیکردەوە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە 150 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، هۆکاری ئاگرەکە تەقەی سەربازانی ئێرانی بووە کە لەسنوری ئێرانەوە تەقەیان کردووە و سێ هاووڵاتیشیان بریندار کردووە.

Paylas: