TR KU SO
FB X
Kurdistan

گرینگ ... موقتەدا سەدر سوورە لە سەر پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ کورد

سارا
Yazar
📅 25 Mayıs 2018 19:34

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیكی ڕووسی لە ڕاپۆرتێكدا کە دوێنێ پێنجشەممە بڵاوی کردووەتەوە جەخت لەوە دەکاتەوە كە موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سائیرون سوورە لەسەر دووركەوتنەوە لە مالیكی و عامری، لە بەرانبەردا دەیەوێ لەگەڵ كورد و عەللاوی و عەبادییدا حكوومەتی نوێ پێكبێنن.

هەروەها ئاژانسی سپۆتنیك ئاشكرای كردووە ئاراستەی ئێستای سائیرون وەکوو یەكەمی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەیە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆكی لیستی دەولەتی یاسا و هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح ڕێكکەوتن نەكەن.

ئاژانسەكە نووسیویەتی كە لە بەرانبەریشدا موقتەدا سەدر سوورە لەسەر ئەوەی لەگەڵ كورد پێك بێت، كە ئەوەی لەبەرچاوە، پارتی و یەكێتیین، هەروەها لەگەڵ لیستی (وەتەنیە)ی ئەیاد عەللاوی و لیستی (نەسر)ی حەیدەر عەبادی.

 ئاماژەش بەوە دراوە كە ئەم هێزانەی سەرەوە دەتوانن كوتلەیەكی گەورە و سەرەكی لە پەرلەمانی عێراق درووست بكەن و كەسێك ڕاسپێرن بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ

Paylas: