Kurdistan
رێگەی نێوان هەولێر - سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
بەوتەی بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە ڕێگەی سلێمانی - هەولێر بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا دەكرێتەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عەقید زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە رایگەیاندووە، کە سبەینێڕۆژی یەكشەممە (٢٧)ی ئایار ڕێگەی نێوان سلێمانی - هەولێر لەبەنداوی سماقوڵی بەڕووی هاتوچۆی شۆفێران دەكرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، کە بە كردنەوەی ئەو ڕێگەیە فشاری سەر ڕێگەی سەرەكی كۆیە - هەولێر كەم دەبێتەوە.
عەقید زاهیر ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەئێستادا نۆژەنكردنەوەو قیرتاوكردنی ڕێگەی سماقوڵی بەكۆتا گەیشتووە.
جێی ئاماژەیە، زستانی ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە رێگای سلێمانی - هەولێر داخراو لەسنووری سماقوڵی داخراو پێویستی بە نۆژەنکردنەوە بوو.