TR KU SO
FB X
Kurdistan

گرینگ ... ڕوونکردنەوەی کەشناسی هەرێم سەبارەت بە تۆفانە کوشندەکەوە

سارا
Yazar
📅 28 Mayıs 2018 01:43

کەشناسی ھەرێم لەبارەی ھەڵکردنی  " گێژەلۆکەی مەکۆنۆ " ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوەو تێیایدا ڕایگەیاندووە، بەھۆی گۆڕانی شێوەی گێژەلۆکەکە لە سنووری ھەرێمی کوردستان دوورکەوتوەتەوە و مەترسی لە سەر هەرێم نەماوە .

گێژەلوکەی مەکۆنۆ یەمەن و میرنشینی عۆممان و باشووری سعودییەی گرتەوە، خێراییەکەی (١٥٠) کیلۆمەتر بووە لەکاتژمێرێک و کۆی گشتی باران بارینی دەگەیشتە (٣٠٠) میلیمەتر، لەکەناراوەکان بە پلەی دووەم دێت لە خێرایی و باوبۆرانی، بەڵام کاتێک گەیشتە سەر ڕووبەرەی وشکانییەکان پلەکەی کەم بووەتەوە بۆ پلە ١ و دوای گەیشتنی بە ھەندێک ناوچە وەکوو سعوودییەو کەنداو لە گێژەلۆکەوە گۆڕاوە بۆ با هەروەها بای خێرای خولگەیی.

کەشناسی ھەرێم رایگەیاندووە: ئێستا گێژەلوکەی مەکۆنۆ ھیچ کاریگەرییەکی نابێت بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.

Paylas: