TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران کاردەکات بۆ ئەوەی میلیشیاکانی خۆی لە عێراق، سەرکردە و ئەندامانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر تیرۆر بکەن

سارا
Yazar
📅 08 Ağustos 2021 18:08

پەیامی کورد     ...   ئێران کاردەکات بۆ ئەوەی میلیشیاکانی خۆی لە عێراق، سەرکردە و ئەندامانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر تیرۆر بکەن

ڕۆژنامەیەکی عەرەبی باس لە تیرۆرکردنی سەرکردە و ئەندامانی حزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات دەکات و پێیوایە، ئێران ئەو کارە بە میلیشیا و چەکدارەکانی خۆی لە عێراق دەکات.
ڕۆژنامەی "العرب" لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بابەتێکی لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندام و لایەنگرانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، "ئێران کاردەکات بۆ ئەوەی میلیشیاکانی خۆی لە عێراق، سەرکردە و ئەندامانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر تیرۆر بکەن".
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران پێیوایە ئەمریکا پاڵپشتی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکات بۆ لێدان لە ئێران و بەرژەوەندییەکانی ئەو ووڵاتە.
ڕۆژی شەممە تەرمی (بابا خانی) ئەندامی سەركردایەتی حزبی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر بە کوژراوی دۆزرایەوە.
العرب پێیوایە بوونی ئیبراهیم ڕەئیسی بە سەرۆک کۆماری ئێران، وادەکات هەڵمەتی تیرۆرکردنی نەیارانی ئێران لەدەرەوەی سنوورەکانی ئەو ووڵاتە زیاد بکات.

Paylas: