ئێران: یەکێتی لەو لیستە براوانەیە کە زۆر نزیکە لێمان
ئێران ره‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا نه‌بوه وجەختیش دەکاتەوە کە ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ڕاست نین كه ده‌ڵێن زۆربه‌ی لیسته براوه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران باش نییه.
ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێرانی ڕایگه‌یاند: سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا براوه‌ن، زۆر نزیكن له ئێرانه‌وه. ئه‌و سێ لایه‌نه بریتین: له (هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ) و (ده‌وڵه‌تی قانون به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی) و (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان).
ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێرانی له راپۆرتێكدا ئه‌و دیعایه و پڕوپاگه‌ندانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا نه‌بوه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ڕاست نین كه ده‌ڵێن زۆربه‌ی لیسته براوه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران باش نییه.
ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێرانی ده‌ڵێت: موقته‌دا سه‌در به دوژمنی ئه‌مه‌ریكا ناسراوه نه‌ك به نه‌یاری ئێران.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه ووتویه‌تی: سێ لیست له‌هه‌ڵبژاردنی عێراقدا براوه‌ن و زۆر له ئێرانه‌وه نزیكن، كه ئه‌وانیش لیستی فه‌تحی هادی عامرییه بە 47 كورسی، لیستی ده‌وڵه‌تی قانونی نوری مالكی به 26 كورسی، لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه به 18 كورسی.