چارەنووسی باوک و کچێکی دەستبەسەر کراوی کورد لە تاران نادیارە
پەیامی کورد ... چارەنووسی باوک و کچێکی دەستبەسەر کراوی کورد لە تاران نادیارە
چارەنووسی لوقمان پیرزخزرانیان و کچەکەی بە ناوی ندا کە خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتن مانگێک دوای دەستبەسەر کرانیان لە تاران نادیارە.
سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەستبەسەر کرانی لوقمان پیرخزریان و کچەکەی بە ناوی ندا پیرخزریان، ئەوان هێشتا لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراون.
ندا پیرخزرانیان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی گرتووە و ڕایگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ بەندی گشتیی بەندیخانە، بەڵام هێشتا چارەنووسی باوکی نادیارە.
ڕۆژی سێشەممە ٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تاران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی لوقمان پیرخزریان و کچەکەیان دەستبەسەر کرد و دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو کە پەیکەرساز و بەندکراوی سیاسی پێشووش بووە، ئەویش دەستبەسەر کراوە.
هەمان ڕۆژ چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئەندیشە سەدری، شەبنەم ئاشوووری، ئارەش جەوهەری و ئەیلوار قولیوەند دەستبەسەر کران.