TR KU SO
FB X
Kurdistan

چارەنووسی دوو بەندکراوی سیاسی کورد پاش تێپەڕبوونی ٩ مانگ نادیار و ناڕوونە

سارا
Yazar
📅 08 Ekim 2021 20:09

پەیامی کورد     ...   چارەنووسی دوو بەندکراوی سیاسی کورد پاش تێپەڕبوونی ٩ مانگ نادیار و ناڕوونە
 
دوو بەندکراوی سیاسیی کورد خەڵکی شاری مەهاباد، نزیکەی ٩مانگە لە بەندیخانە دان بێئەوە چارەنووسیان دیار بێت.

فەرزاد سامانی و ساکار عەینی زستانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەستبەسەر و پاش ٥ مانگ بێسەروشوێنی و لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ئۆرمیە " ورمێ "  کران.

برای سامان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بەدواداچوونی بنەماڵەی بۆ زانیاری لە چارەنووسیان بێ ئەنجام بووە.

فەرزاد سامانی خەڵکی شاری مەهاباد و خوێندکاری ماستەری کۆمەڵناسی یە و ساکار عەینی"یش دەرچووی شارسازی زانکۆی ورمێیە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بەو تاوانانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم دوو چالاکە سیاسییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە

Paylas: