TR KU SO
FB X
Kurdistan

چارەنووسی ئۆتۆمبێله‌ تۆمار نەكراوه‌كان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ وە دیاری ده‌كرێت

سارا
Yazar
📅 02 Şubat 2021 18:56

پەیامی کورد      ...    چارەنووسی ئۆتۆمبێله‌ تۆمار نەكراوه‌كان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ وە دیاری ده‌كرێت

ژمارەیەكی بەرچاوی ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی ھاتووچۆی ھەرێمیش دەڵێ، وەزارەتی ناوخۆ بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدات.

عەمید ئەسعەد كەریم، ووتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "ژمارەیەكی بەرچاوی ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و سەرەتا ھاتوونەتە نێو ھەرێمی كوردستان، بەڵام بەڕێوبەرایەتی گشتی ھاتووچۆ زانیاری لەبارەی ژمارەیانەوە نییە، پێشتر لە ساڵی ٢٠١٧ حكوومەت بڕیاری دا ئەوانەی كێشەیان تێدا نییە تۆمار بكرێن لە بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆ و ژمارەیەكی زۆریش ئەوكات تۆمار كران".

ووتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێم دەشڵێت: "لە ئێستادا ئەگەر بڕیارێك بدرێت، ئەوە لەوانەیە ھێشتا ژمارەیان زیاد بكرێت، بەداخەوە زۆر جار ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە بۆ ئەنجامدانی تاوان بەكار دێن و ھاتووچۆش ناتوانێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكات، چوونكە تۆمار نەكراون".

عەمید ئەسعەد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "وەزارەتی ناوخۆ لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدات كە تۆمار نەكراون لە ھاتووچۆ، بەڵام ھێشتا دیار نییە ناوەڕۆكی بڕیارەكە چی دەبێت، وەلێ چارەسەریان بۆ دەبیننەوە و نابێت ھەروا ھاتووچۆ بكەن بە بێ تۆماركردن".

Paylas: