TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەرکوک.. بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ئەفسەرێک برینداربوو

نەهرۆ
Editor
📅 31 Mart 2018 18:57

لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێنراو بەئۆتۆمبێلی ئەفسەرێكی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق لەشاری كەركوك، ئەفسەرەکەو منداڵێکی برینداربونو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەشاری کەرکوک راگەیاند، کە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلی (عەمید عەباس سەمین حەسەن ئەلبەشیری) کە ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆی عێراقە، ناوبراو لە گەڵ كچێكی كە لە گەڵیدابووە برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تەقینەوەکە لەنزیك ساردەمەنی عەرەفە لە شاری كەركوك رویداوەو کت و پڕ دوای تەقینەوەکەش هێزە تەناهییەكانی كەركوك گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو بریندارەكانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوەو لێكۆڵینەوەش لەو بارەیەوە دەستی پێكردووە.

Paylas: