TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەرکوک..داعش هێرشی کردە سەر هێزە عێراقییەکان

نەهرۆ
Editor
📅 12 Mayıs 2018 17:25

چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش لە باشوری کەرکوک هێرشیانکردە سەر هێزە عێراقییەکان و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز و چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.

لای خۆشیەوە، جه‌وده‌ت عه‌سافی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی هه‌واڵه‌که‌ پشتراستکردەوەو رایگەیاند، کە له‌ ناوچه‌ی مه‌کته‌ب خالیدی باشوری که‌رکوک چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی و حه‌شدی عه‌شایری.

ئاشکراشیکرد، کە بەهۆی هێرشەکەوە، هەشت چەکدارو پۆلیس و حەشد کوژراون.

چه‌کدارانی داعش هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر پۆلیسی ئیتیحادی و حه‌شدی عه‌شایری، له‌ ئه‌نجامی ئەو هێرشەدا ‌ ٨ چه‌کدار و پۆلیس و حه‌شد کوژراون.

Paylas: