TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەرکووک/ لە هێرشێکی داعشدا ٤ پۆلیس بوونە قوربانی

Navas Jan
Admin
📅 05 Mayıs 2021 12:49

پەیامی کورد … کەرکووک/ لە هێرشێکی داعشدا ٤ پۆلیس بوونە قوربانی

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢١، گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر سنووری پارێزگای كەركوك و شەڕو پێكدادانی قورس ڕوویداوە.

 

بەپێی زانیارییەكان، هێرشی داعش لەسنووری كەركوك و بەتایبەتیش لە (بای حسەەن) ی سنووری دووبز بووەو لەهێرشەكەدا پۆلیسێكی نەوت كوژراوەو چەند پۆلیسێكی تریش برینداربوونە.

 

ئەو پۆلیسەی كوژراوە ناوی (شكور مەحمود تەها) یەو سێ‌ پۆلیسیش برینداربوونەو دواتر چەكدارانی داعش لەناوچەكە كشاونەتەوە.

Paylas: