کەرکووک، ئاڵای کوردستان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغە کرا
ڕۆژی 14\4\2018 له عێراق بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێ د‌كات، چه‌ند لایه‌نێكی كورد له پارێزگای كەركووك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، كه ئێستا له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه داگیر كراوه، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش ده‌ڵێت، هیچ هێزێكی كورد ناتوانێت ئاڵای كوردستان له ماوه‌ی بانگهشەدا به‌كار بهێنێت.
محه‌ممه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: "له كه‌ركووك چالاكیی سیاسی بۆ حزبه كوردییه‌كان زۆر به‌رته‌سك بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئێستا پاش چه‌ند مانگ داگیركەریی شاره‌كه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقەوە ڕێگەی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان نادرێت به‌و حزبه كوردیانه‌ی له‌و شاره‌دا باره‌گایان كردووه‌ته‌وه."
محه‌ممه‌د كه‌ماڵ ڕاشیگەیاند: "نه‌خێر هێزه عێراقییه‌كان له كه‌ركووك و ئه‌و ئیدارهیەی ئێستا حوكمڕانیی شاره‌كه ده‌كات، ڕێگه نادات لایه‌نه كورده‌كان ئاڵای كوردستان به‌كار بێنن له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له چه‌ند ڕۆژی ئایندەدا."
محه‌ممه‌د كه‌مال ده‌شڵێت: "هاووڵاتییەكی زۆری كورد تا ئێستاش له كه‌ركووك ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونه و له‌به‌ر بیروڕای سیاسی‌یان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی باب و باپیرانی خۆیان له كه‌ركووك، ئیدی ئێمه چۆن ده‌توانین له‌و دۆخه ناههموارەدا بڕۆینه ناو پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن، كه لایه‌نی عێراقی عه‌ره‌بی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت له سه‌نگی كورد بده‌ن له ناوچه داگیركراوه كوردستانییەكان."
له پاش داگیركردنی شاری كه‌ركووك له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانەوە له ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاڵای كوردستان لە کەرکووک قەدەغە کرا.