TR KU SO
FB X
Kurdistan

کرێکارانی کەرتی تایبەتیش مافی خانەنشینی وەردەگرن

سارا
Yazar
📅 23 Ocak 2020 19:04

پەیامی کورد    ...   بەڕێوبەری کارودەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند : کرێکارانی کەرتی تایبەت ھاوشێوەی کەرتی حکوومی خانەنشین دەکرێن و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە٧٠٠ کرێکار خانەنشین کراون.

د.عارف حیتۆ، بەڕێوبەری کارودەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، ھەر کرێکارێک رێنماییەکان بیگرێتەوە و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کردبێت و کاتی خانەنشینی ھاتبێت، ھاوشێوەی فەرمانبەرانی کەرتی حکوومی خانەنشین دەکرێن و تەنیا ئەمساڵ ٤٩ کرێکار خانەنشین کراون، ھاوکات تاوەکو ئێستاش ٧٦٩ کەس لە ھەرێمی کوردستان خانەنشین کراون و مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن.

د. حیتۆ گوتیشی، ئەوانەی خۆیان زەمان کردووە و مانگانە پارە دەدەن، کاتێ تەمەنیان گەیشتە خانەنشینی بەپێی یاسای ٣٩ ساڵی ١٩٧١و یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠١٢خانەنشین دەکرێن و ھەموو ماف و ئیمتیازاتێکیشیان دەبێت.

بەڕێوەبەری کارودەستەبەری کۆمەڵایەتی ده‌شڵێ، ھەر کرێکارێک لەھەر کەرتێک کار بکات، دەتوانێت خۆی خانەنشین بکات و مووچەشیان ھاوشێوەی خانەنشینانی حکوومەتە، ھەروەھا دەڵێ، ھەندێک کرێکار خانشینی زۆرە و ھەندێکیش کەمە ئەویش لەسەر ئەوە دەمینێتەوە کە لەسەر چەند زەمان کراون.

Paylas: