Kurdistan
کرێکارێکی کورد دوای ئەوەی لەسەر کارەکەی دەرکرا خۆی کوشت
پەیامی کورد... کرێکارێکی کورد دوای ئەوەی لەسەر کارەکەی دەرکرا خۆی کوشت
کرێکارێکی دەرکراوی کۆمپانیای پترۆشیمیی شاری چوار سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی محەممەد مەنسووری تەمەن ٣٢ ساڵ بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد مەنسووری ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە ماڵەکەی خۆی هەڵواسیوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد مەنسووری کرێکاری ڕۆژانەی پترۆشیمی چوار بووە و چەند مانگ پێش دوای چەند ساڵ کارکردن لەو کۆمپانیایە بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن بەرپرسانی کۆمپانیاکەوە دەرکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە محەممەد مەنسووری خەڵکی شاری چوار و باوکی دوو منداڵی دوو ساڵان بووە.