TR KU SO
FB X
Kurdistan

پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان دواخرا

Navas Jan
Admin
📅 28 Eylül 2020 14:48

پەیامی کورد ... پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان دواخرا

 

دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دوا خراوە.

 

دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "لەمیانی کۆبوونەوەیەکی وەزیری پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری نیشتمانیی سەرژمێری بۆ عێراق لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، گفتوگۆ لەبارەی دوایین ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا و پێداگری لەسەر کارکردن لەسەر ھەماھەنگییە بەردەوامەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە و داوا کرا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەرژمێری ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت بەتایبەت لە پاڵپشتیی تەکنیکی و داراییدا".

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١  دوا خراوە.

 

پێشتر بڕیار بوو پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

Paylas: