Kurdistan
پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكرد
پەیامی کورد… پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكرد
دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ده‌نگدان، پڕۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستی پێكرد.
كاتژمێر 07:00ـی به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/10/2021، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له عێراق ده‌ستی پێكرد و تا كاتژمێر 06:00ـی ئێواره به‌رده‌وام بوو، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی ده‌نگدان، پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێ كرد و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراقیش ڕایگه‌یاندووه، كه دوای 24 كاتژمێر له ته‌واوبوونی ماوه‌ی ده‌نگدان، ئه‌نجامی ده‌نگدان ڕاده‌گه‌یه‌نێ.