ئەگەر شتێکی کتووپڕ ڕوونەدات هێزه سیاسییه‌كان سوورن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى كابینه‌كه‌ى كازمى و کاتی دەنگدانەکەی ئاشکرا کرا !!!
پەیامی کورد ... ئەگەر شتێکی کتووپڕ ڕوونەدات هێزه سیاسییه‌كان سوورن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى كابینه‌كه‌ى كازمى و کاتی دەنگدانەکەی ئاشکرا کرا !!! !!!
ڕیاز مه‌سعودى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له هاوپه‌یمانی سائیرون ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر شتى كتوپڕ ڕوونه‌دات ئه‌وا ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراقییە ڕاێگەیاندووە ، ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایى رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه دابه‌شكردنى وه‌زاره‌ته‌كانه به‌پێى ده‌ستكه‌وتى هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها ده‌ستوور ڕوونه له‌باره‌ى به‌دیهێنانى باڵانس له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا.
ده‌شڵێت "هێزه سیاسییه‌كان سوورن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى كابینه‌كه‌ى كازمى به‌مه‌رجێك پابه‌ندبێت به پێشكه‌شكردنى كابینه‌كه‌ى به‌پێى پێودانگه ئاشكراكان، بۆئه‌وه‌ى پشتگیرى سه‌رجه‌م یان زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هاوپه‌یمانی سائیرون ئاشكراشیكردوه، ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنه ته‌ندرووستییه‌كان رێگه‌نه‌ده‌ن دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وا له رێگه ئهلێکترۆنییهكانهوه ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كه‌شى ته‌ندرووستى رێگه‌ده‌دات دانیشتنی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كى سرووشتى به‌ڕێوه‌بچێت.