Kurdistan
پارێزگای هەولێر ... ئامادەکارییەکانی جەژنی نەورۆز لە هەولێر کراون
پەیامی کورد ... بڕیارە سبەی لە ھەولێر لە دوو شوێن ئاگری نەورۆز بكرێتەوە و بەرپرسانی حیزبی و حكوومی و نوێنەرانی وڵاتانیش، بۆ مەراسیمی ئاگركردنەوەكە بانگھێشت كراون.
ھەمزە حامید بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ، ڕایگەیاند: "بڕیارە سبەی ٢٠ی ئادار سەعات چواری ئێوارە لە پاركی شانەدەر و سەر قەڵای ھەولێر، ئاگری نەورۆز بكرێتەوە، لە ھەولێریش تەنیا لەو دوو شوێنە ئاگر دەكرێتەوە".
حامید گوتیشی، ئاھەنگی فەرمی ئاگركردنەوەی نەورۆز لە پاركی شانەدەر دەبێت و لەوێ خەڵك زیاتر بەشداری تێدا دەكەن و ساڵانەش ھەر بەو شێوەیە بووە.
بە ووتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر، بەرپرسانی حیزبی و حكوومی و نوێنەرانی وڵاتان بانگھێشت كراون بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاگركردنەوەی جەژنی نەورۆزدا بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەكارییەك كراوە.