پاریزگاری دهۆک : لاهوور جەنگی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو لە پشت خۆپیشاندانەکەی دهۆک ەوەن
پەیامی کورد ... پاریزگاری دهۆک : لاهوور جەنگی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو لە پشت خۆپیشاندانەکەی دهۆک ەوەن .
فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆك، هەریەك لە لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكیتی ، یەكگرتووی ئیسلامی و گۆڕان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكەی ئەو شارە تۆمەتباردەكات. دەشڵێت "دهۆك خاوەنی خۆی هەیە و ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە".
درەنگانی شەوی رابردوو فەرهاد ئەترووشی لە پرێس كۆنفرانسێكدا قسەی لەبارەی خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممەی رابردووی شاری دهۆك كرد و رایگەیاند، ئەندامانی یەكگرتوو، یەكیتی و گۆڕان بەشداری خۆپیشاندانەكەیان كردووە و ئامادەكاری و كۆبوونەوەیان بۆ كردووە، بەتایبەت ئەندامانی یەكگرتوو بەشێوەیەكی فراوان بەشدارییان تێدا كردوە و تەنانەت ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە هانی خەڵكی داوە بۆ خۆپیشاندان.
فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك راشیگەیاند، لەلایەن خودی لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكیتی - یەوە كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەشداربوەكانی خۆپیشاندانەكە كراوە و هانیداون بۆئەوەی لە دهۆك خۆپیشاندان بكەن.