TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارێزگاری هەولێر داواکارییەکی گرینگ سەبارەت بە زێڕ ئاراستە دەکات

سارا
Yazar
📅 20 Eylül 2020 18:01

پەیامی کورد      ...    پارێزگاری هەولێر داواکارییەکی گرینگ سەبارەت بە زێڕ ئاراستە دەکات

 ووتەبێژی سەندیكای زێڕنگرانی كوردستان  رایگەیاند ، بڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردە و ھەناردەكردنی زێڕ لە فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستانەوە، زیانی زۆری بە خەڵك و بازرگانان گەیاندووە، چوونكە زێڕ زۆر بەزەحمەت دەگات بە بەغدا بە ھۆی خراپی دۆخی ئەمنی لە رێگاكان و، لە ھەر كیلۆیەك زێڕ، خەرجی ٢ هەزار و٥٠٠ دۆلار لەسەر بازرگانان دەكەوێت.

هەندرێن وەرتی، ڕایگەیاند : بە ھۆی بڕیاری حكوومەتی عێراق بۆ قەدەغەكردنی ناردن و ھاوردەكردنی زێڕ لە رێگەی فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستانەوە، زیانی زۆر بە خەڵك گەیشتووە، چوونكە ھاووڵاتی لە فرۆشتنەوەی زێڕ یەك مسقاڵی ١٨ھەزار زیانی بەردەكەوێت، لەبەر ئەوەی بە زەحمەت دەگات بە بەغدا و زۆر بەربەرست ھەیە كە ئەمنیەت نییە و حەشدی شەعبی لە رێگە ھەیە و داعشیش ھەیە، بۆیە ھەر كیلۆیەك زێڕ خەرجییەكەی تا دەگاتە بەغدا، ٢ هەزار و٥٠٠ دۆلار رادەوەستێت و بەغداش بە ئارەزووی خۆیان مامەڵە دەكەن و زۆر جار شەو و رۆژێك دەمێنێتەوە و وەكو ھەولێر نییە راستەوخۆ رەوانە بكرێت، بۆیە ئەمە وای كردووە زیان بەر خەڵك و بازرگانان بكەوێت.

وەرتی گوتیشی، كە دۆخی ئابووری باش بووە، ساڵانە ١١٣تۆن زێڕ ھاوردە كراوە و ٧٠% بۆ عێراق رۆیشتووە و بە ھەمان شێوە لە ھەرێمیش زێڕ ھەناردەی دەرەوە كراوە.

ناوبراو دەشڵێ: "بڕیارەكەی حكوومەتی عێراق ھۆكارەكەی دیار نییە و، پارێزگاریش بە نووسراوی فەرمی داوای كردووە ئەو بڕیارە ھەڵوەشێننەوە، داواشمان لە جێگری سەرۆكی پەرلەمان كردووە، بۆیە ھەوڵەكان بەردەوامن، چوونكە فڕۆكەخانەی ھەولێر یەكێكە لە فڕۆكەخانە ھەرە باشەكانی ھەموو عێراق لە ڕووی یاسا و جێبەجێكردنی رێنماییەكان و زۆریش چالاكتر بووە، بۆیە ھیچ بیانوویەك نییە ئەو بڕیارە بۆ ھەولێر دراوە".

Paylas: