TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارێزگاری نوێ و جێگرەی سوێندی یاسایی دەخۆن و دەست بە کار دەبن

سارا
Yazar
📅 26 Mayıs 2019 20:22

پەیامی کورد   ...   بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی، بڕیارە سبەی (٢٧-٥-٢٠١٩) پارێزگاری نوێی مووسڵ و جێگرەکەی سوێندی یاسایی بخۆن و دەست بە کار بکەن و ھەرکاتێک دەستبەکار بوون، ئێمە داوای کۆمەڵێک پۆست دەکەین، کە ئەو مافی پارتین.

محیەدین مزووری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "دوای ھەڵبژاردنی پارێزگاری مووسڵ و جێگری یەکەمی، کە کوردە، بڕیارە دووشەممە (٢٧-٥-٢٠١٩) دەست بەکار ببن و سوێندی یاسایی بخۆن و ئینجا دەست بە کارەکانیان بکەن و بزانین ئەوان چ بەرنامەیەکیان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی مووسڵ دەبێت."

محیەدین مزووری ووتیشی: "ھەرکاتێک دەستبەکار بوون، داوای کۆمەڵێک پۆست دەکەین کە ئیستحقاقی ھەڵبژاردنی پارتین، وەکو بەڕێوەبەری پۆلیسی مووسڵ و کۆمەڵێک بەڕێوەبەرێکی دیکە، چونکە مافی ئێمەیە."

مزووری باسی لەوەش کرد: "بڕیارە دوای دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێ لە دوای جەژنی ڕەمەزان لقی پارتی و١٠ لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ مووسڵ و دەست بە کارەکانی خۆیان بکەنەوە."

Paylas: