پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبووبەکر لەگەڵ پاڤێڵ تاڵەبانی لە سەر بابەتی ڕێکەتنی نێوان یەکیتی و گۆڕان کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پاڤێڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستانی كردووه و وه‌ك راسپێردراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجەیی سلێمانی له باره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كیتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجەیی سلێمانی، "به‌دید و تێگه‌یشتنێكی ته‌بایانه‌و هاوبه‌شانه" گفتوگۆیانكردووه.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا رایگه‌یاندووه، "ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پاڤێڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان مانكرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتۆگۆ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی كردنی حكوومه‌ت و حكوومه‌ته خۆجێییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و پشتیوانی كردنی كه‌رتی ته‌ندرووستی و مووچه‌ی مووچه‌خۆران و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌و مه‌رزه‌كان و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری كران".
باسی له‌وه‌شكردووه، له‌به‌شێكی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ك راسپێردراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجەیی سلێمانی له باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجەیی سلێمانی، به‌دید و تێگه‌یشتنێكی ته‌باییانه‌و هاوبه‌شانه گفتوگۆمانكرد.