TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارێزبەندی لەسەر ١٨ پەرلەمانتار ھەڵدەگیرێت کە ١٧یان پەرلەمانتاری ھەدەپەن

Navas Jan
Admin
📅 28 Ocak 2023 18:17



پەیامی کورد... پارێزبەندی لەسەر ١٨ پەرلەمانتار ھەڵدەگیرێت کە ١٧یان پەرلەمانتاری ھەدەپەن

ژمارەیەک دۆسیەی ھەڵگرتنی پارێزبەندی دژی ١٨ پەرلەمانتاری تورکیا ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کراوە.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ٢٦ دۆسیەی ھەڵگرتنی پارێزبەندی دژ بە ١٨ پەرلەمانتار کە ١٧ کەسیان پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە”ن، گواستەوە بۆ لیژنەی ھاوبەش کە لە ئەندامانی لیژنەی دەستوور و دادپەروەری پێکھاتوون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ھەریەک لە سەزای تەمەلی و پەروین بوڵدان و ساڵیحە ئایدەنیز و تەیب تەمەل و گوڵستان کلیچ و بەردان ئۆزتورک و پەرلەمانتارێکی”جەھەپە”بە ناوی گورسەل تەکین، دۆسیەیان لە دژ کراوەتەوە.

Paylas: