گەردەلوولێکی ترسناک هندستان دەگرێتەوە
ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کە بەهۆی هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لوولێكی به‌هێزی تۆز و خۆڵ له‌هه‌رسێ ویلایه‌تی راجاستان، ئوتتار پراده‌ش و ئوتتارخاندی وڵاتی هندستان، لانیكه‌م (١٢٥) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.
لەبارەی روداوە سروشتییەکەوە، ئاژانسی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، کە گه‌رده‌لووله‌كه كاریگه‌ری كردووەته سه‌ر ویلایه‌ته‌كانی په‌نجاب و هایرانا و ویلایه‌تی مادهیا پراده‌ش له ناوه‌ڕاستی هندستان، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك لهخانووهكان رووخاون و دره‌خت و ستوونی كاره‌باییش كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و ژماره‌یه‌ك له ئاژه‌ڵه‌كانیش مرداربوونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌هۆی رووخانی ماڵه‌كانیان له ئاكامی توندی گه‌رده‌لووله‌كه و هه‌وره‌بروسكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لای خۆشیەوە، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، خه‌مباری خۆی لەسەر روداوەکە ده‌ربڕی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپاردووە كه به هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌ته خۆجێیه‌كان هاوكاری زیانبه‌ركه‌وتووانی ئه‌و كاره‌ساته بكه‌ن.
هێزە ئەمنییەکان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هندستانیش نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه ژماره‌ی قوربانیان به‌رزبێته‌وه و هۆشداریشیان داوه له خراپتربوونی كه‌ش و هه‌وای ناوچەکە.