پەرلەمانی کوردستان ڕاگەێندراویکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... پەرلەمانی کوردستان ڕاگەێندراویکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌ێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و باس له‌وه‌كراوه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته سه‌رجه‌م كاره‌كانی ڕاده‌گرێت.
ده‌قی ڕاگه‌ێندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان:
"دوای ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ، حاڵه‌تیكی پۆزه‌تیڤی كۆرۆنا له ناو فه‌رمانبه‌رانی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بوو، وه‌ك پابه‌ند بوونیكی ته‌واو به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بریاریدا كه‌پشكنینی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان بكریت. رۆژی ٩ی ٦ی ٢٠٢٠، به سوپاسه‌وه، چه‌ند تیمیكی پشكنینی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی، له‌سه‌ر رێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هاتنه په‌رله‌مانی كوردستان و پشكنینیان بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و١٩٧ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی په‌رله‌مان ئه‌نجامدا. دیاره به داخه‌وه، چه‌ند حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤ له‌م پشكنینانه‌دا هه‌ن و دواتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیه‌وه ورده‌كارییه‌كان راده‌گه‌ێندریت. وه‌ك پابه‌ند بوون به ڕێنماییه ته‌ندرووستیه‌كان كه ده‌بیت سه‌رجه‌م به‌ركه‌وتووه‌كان خۆ پاریزی بكه‌ن و كه‌ره‌نتین بكرین، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بریاریدا، سه‌رجه‌م كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته رابگریت. ئاگاداری ته‌واوی ئه‌و ئه‌ندامه به‌ریزانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین كه تا ئیستا پشكنینی كۆرۆنایان نه‌كردوه له زووترین كات پشكنینه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بنیرنه‌وه. به هه‌مان شێوه دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان راسپێردراون ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل تیمه پزیشكییه‌كان پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دیكه‌ش بكرێن كه تا ئیستا پشكنینیان بۆ نه‌كراوه.
لێره‌وه، جارێكی دیكه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و خوای گه‌وره هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان و ووڵاته‌كه‌مان پاریزراو بكات."