Kurdistan
پارلمانی کوردستان ڕۆژی سێشەممە کۆ دەبێتەوە
پەیامی کورد ... پارلمانی کوردستان ڕۆژی سێشەممە کۆ دەبێتەوە
پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە رۆژی سێشەممە، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، دانیشتنی ژمارەی ١٠ی خولی ئاسایی ساز دەکات و بەرنامەی کارەکەشی بریتیە لە گفتوگۆکردن سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای كورتهێنانی دارایی فیدراڵی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەندامەکانی بانگهێشتی کۆبوونەوە کردووە و رایگەیاندووە، کە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی رۆژی سێشەممە گفتوگۆکردنە لەبارەی پەسەندكردنی یاسای پڕكردنهوهی كورتهێنانی دارایی فیدراڵی و هاوکات، پلانی هەرێمی كوردستانە بۆ روبەڕوبوونەوەی دۆخەکە.
باسی لهوهشكردووه، دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەبێت.