Kurdistan
کرماشان، لە شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا 11 كه‌س بوونه قوربانی
پەیامی کورد... کرماشان، لە شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا 11 كه‌س بوونه قوربانی
له گوندێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه، دوو كه‌س كوژران و 9ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 10/7/2023، پۆلیسی پارێزگای کرماشان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگەیاند؛ "لە گوندی میانە له سنووری پارێزگای کرماشان، شەڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه لە نێوان دوو بنامەڵە دروست بووە و بە چەکی تاپەڕ ته‌قه‌یان له یه‌كتر كردووه و به‌هۆیه‌وه دوو کەس كوژراون و 9ی دیكه‌ش بریندار بوون."
پۆلیسی كرماشان، ئاماژەی بەوەش کردووە، شه‌ڕه‌كه لەسەر موڵک و زەویوزار بووه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه گه‌وره‌تر نه‌بێت، هێزه ئه‌منییه‌كان 14 کەسیان له هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه دەستگیر کردووه.