TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەروەردە چەند رێنمانییەک بۆ تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی دەردەکات

📅 08 Ağustos 2019 23:02

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان دەکاتەوە هەر پێداویستییەکیان هەیە بۆ  بەڕێوەچوونی خوولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی، ئامادەیە بۆیان دابینبکات و چەند رێنماییەکیشی لەبارەی پرۆسەکەوە راگەیاند.

 

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی پەروەردە، ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە رایگەیاندووە "پێویستە پەڕاوى سۆماى وەڵامى قوتابیان و خوێندکاران و وەڵامى نموونەیی بەڕێگەى ئەلیکترۆنى بخرێنەروو، تاوەکو هەموو قوتابی و خوێندکارێک وەڵامەکانى و وەڵامى نموونەیی ببینێت". 

 

هاوکات ئەو وەزیرە چەند رێنماییەکى گشتى بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان خستووەتەڕوو کە بریتین لە:

 

- نابێت پرسیارەکان هیچ جۆرە هەڵەیەکیان تێدابێت.

 

- نابێت پرسیارەکان جێگەى گومان و لێڵى بن لە رووى وەڵامەوە و چەند وەڵامێک دروستبێت بۆ پرسیارێک.

 

- پێویستە لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان تەواوى وردبینى و شارەزاییان بەکاربهێنن بۆئەوەى هیچ کەموکوڕییەک روونەدات.

 

- ئایندەى قوتابیان/خوێندکاران لە قۆناخى دوانزە لە رووى راستودروستى پرسیارەکان لە ئەستۆى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و ئەو لیژنەیەیە کە سەرپەرشتى تاقیکردنەوەکان دەکات.

 

- هەر هەڵەیەک رووبدات و کاریگەرى لەسەر قوتابیان/ خوێندکاران و پرۆسەکە هەبێت، رێکارى کارگێڕى دەگیرێتەبەر بەرامبەر کەسان و لایەنى کەمتەرخەم و سزاى کارگێڕى دەدرێن.

Paylas: