TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارتی و یەکیەتی لە سەر چەند خاڵێک ڕێکەوتن

سارا
Yazar
📅 05 Şubat 2019 20:53

پەیامی کورد  ...  لە دێژەی کۆبوونەوە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا، ئەمڕۆ سێ شەممە، رێکەوتی ٥ی٢ی٢٠١٩ لە ھەولێری پایتەخت، کۆبوونەوەی ھاوبەشی نێوان ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەنجامدرا.

ووتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحموود محەمەد ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
  پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەسەر چەند بابەتێکی پێویست و پەیوەستی قۆناغەکە و، ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە، لەسەر چەند خاڵێک گەیشتینە رێککەوتن. لەوانە:

یەکەم/ کۆبوونەوە لیژنەی ھاوبەشی نووسینی رێککەوتنی سیاسی نێوان ھەردوولای راسپارد، کە لەچوارچێوەی دیدگای ھەردوو لایەن، ھەرچی زوترە پرۆژەیەک ئامادە بکرێت و لەلایەن ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیەوە بڕیاری لێبدرێت و واژۆبکرێت.

دووەم/ دوابەدوای ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠ی٩ی٢٠١٨ و پەسەندکردنی ئاکامەکانی لەلایەن دادگاوە، ھەروەھا دوای چەند کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی نێوان ھەردوولا، بەپێویست زانرا پەلە بکرێت بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا کە لە ١٨ی٢ی٢٠١٩ بەگوێرەی رێککارە یاساییەکان کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت. ھەروەھا ھەموو ھاوکاری و زەمینەسازیەک بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە و ھەنگاوەکانی دواتری پەرلەمان بکرێت..

سێیەم/ پارێزگای کەرکووک بەشێکی گرینگی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو، بڕیار درا ھەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو پارێزگایە و ھەنگاوە عەمەلیەکان دەستپێبکرێن. ھەردوولا کۆک بووین لەسەر ئەوەی کە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە رێکەوتی ١٨ی٢ی٢٠١٩ لە ھەولێر کۆببێتەوە و ھاوکات بەھاوکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پارتی و یەکێتی و ھەموو لایەنەکانی دیکە چارەسەر بۆ کێشەکانی ئەو پارێزگایە بدۆزرێتەوە..

Paylas: