TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت

سارا
Yazar
📅 11 Aralık 2021 21:32
پەیامی کورد      ...    ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان ووتی، ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی حکوومەت ئەم مانگە ڕەوانەی پەرلەمانی دەکرێت و ووردەکاری باشی تێدایە .

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان، سەعید ھەرکی،  ووتی: ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە پێش سەری ساڵ و لەم مانگەوە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕەوانە بکات، بۆ ڕوونکردەوەی ئەوەی کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا چ ھەنگاوێکیان ناوە لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، چوونکە لە ماوەی ڕابردوودا لەبارەی ھەنگاوەکان دوو ڕاپۆرتیان بۆ ئێمە ڕەوانە کردبوو و بڕیار دراوە ھە سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتێک ڕەوانە بکەن.''

سەعید ھەرکی ووتیشی: ''ڕاپۆرتی ئەم جارەی چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر گرینگە و ووردەکاری زۆر باشی تێدایە و چاوەڕێ دەکرێت بگاتە پەرلەمان و ئەوکات تەواوی ووردەکارییەکان دەخرێتە ڕوو کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چ ھەنگاوێکی ناوە، چوونکە ئەمساڵ حکوومەت ھەنگاوی زۆر باشی ناوە لە بواری چاکسازی و بەردەوامیش دەبێت تا یاساکە بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت''.

Paylas: